دوو میوانی بەرنامەیەک لەپەخشی راستەوخۆدا کارێکی چاوەڕوان نەکراو بەرامبەر یەکتری دەکەن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6125‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنە چالاکوانێک لە پەخشى راستەوخۆى بەرنامەیەکدا، پشتگیرى لە خۆپیشاندانەکانى عێراق دەکات و بەهۆى روودانى دەماقاڵێیەک قسەى نەشیاو و کردەوەی نەشیاو بەرامبەر میوانەکەیتر دەکات پێشکەشکارەکەش ناچار کۆتایی بە بەرنامەکەى دەهێنێت.


لە میانى بەرنامەى ( هذا المساي )کە لە کەناڵى بى بى سى پێشکەش دەکرێت، مێواندارێتى هەر یەک لە  رەنا خالید توێژەرى سیاسى لە لەندەن و محەمەد عەلى نەجاح ى سیاسەتمەدارى ناسراو بە ( حجاج لەندەن) کرا و لەو چاوپێکەوتنەدا رەنا قسەى نەشیاو بەرامبەر حجاج بەکارەدەهێنێت و بەوە تاوانبارى دەکات کە پشتگیرى لە ئێران دەکات و لە تویتێکدا نوسیویەتى پێویستە تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت.

لە ئەنجامى ئەو دەمەقاڵەیەدا هەردوو مێوان قسەى نەشیاو بەرامبەر یەکترى بەکاردەهێنن و لە کۆتاییدا پێشکەشکارەکە ناچار کۆتایی بە بەرنامەکەى دەهێنێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure