ناکۆکی و زویربوونی درێژ خایەن چی بەسەر جەستەی هاوسەراندا دەهێنێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 628‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
خاڵی دەستپێكی زۆربەی جیابوونەوەكان، تەڵاق ئەو تاوانەی لە كۆمەڵگە جیاوازەكاندا روودەدات،  لەیەكتر تێنەگەیشتن، نەبوونی زانیاری و توانای چۆنیەتی پەیوەندی لەگەڵ هاوسەر، ناكۆكی و دەمەقاڵی بە رێژەیەكی سەرسورهێنەر كاریگەری لەسەر جەستە دەبێت.

 
قسە كردن و دەمەقاڵێی نادروست زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی دەروونی و جەستەیش، بە رێژەیەك كە لە ماوەیەکی درێژدا  تووشی، سەرئێشەی هەمیشەیی، كەمخوێنی، و هەوكردن دەبێت.
هەروەها  تەنیا پێنج خوولەک شەڕ و دەمەقاڵی بۆ هەشت كاتژمێر بێهێز و وزەت دەكات و لە درێژخایەندا دەتکاتە كەسێكی بێهێز و توانا و هەست بە بەێ ئومێدی و بێ هیوایی دەکەیت لەژیاندا.
هەروەها رەشبینت دەكات و چالاكییە ئاساییەكانی مێشك و جەستەت دەوەستێنێت، رەنگی روخسارت زەرد دەكات و پیرتر لە تەمەنی راستەقینەت دەرت دەخات.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure