دواڕۆژ،ئازوو محەمەد
لە راستیدا لیمۆ بەسراوی یەكێك لە گرنگترین و سەرەكیترین تام دەرەكانە و شلە و خواردنەكان بە تام دەكات، بەڵام ئایا خواردنی ئەو لیمۆ كوڵاوە تەندروستە یان ناتەندروست؟
پسپۆڕانی خواردن دەڵێن: لیمۆ دوای تام دانەوەی لە خواردنەكانەكاندا و بە تایبەت شلە و خواردنە گەرمەكان، چەوری و ئەسیدە چەورەكانی ئەو خواردن و شلانە لە خۆی دەگرێت، بۆیە خواردنی بەسوود نییە و بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی چەوری خوێنیان بەرزە.
هەروەها بۆ ئەوەی كاریگەری لیمۆ لە خواردنەكاندا زیاد ببێت و هەورەها تەندروست تریش بێت، لە كاتی كۆتایی تێكەڵی خواردنەكان بكرێت.
پێداچونەوە:ئەڤین
بڵاوکردنەوە: س.ن