ماوەی ساڵێكە خواردن بێ بەرامبەر دەخوات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 336‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بەردەوامی ژیان لەسەر دەست كەوتنی خواردن لە سروشتەوە كارێكی قورس و ئاڵنگارێكی گەورەیە،  بەڵام بۆ چالاكوانێكی ژینگە پارێز  وانەبووە، كاتێك بڕیاردەدات  تەنها ئەو خواردنانە بخوات كە لە باخچەكەی هەیە و تەنها ئەو ئاژەڵانە بخوات كە خۆی راویان دەكات.

روب جرینفیلد چالاكوانێكی ئەمریكییە و تەمەنی 33  ساڵە  ماوەی ساڵێكە یەك دۆلاریشی  بۆ خواردن خەرج نەكردووە، چونكە بەتەواوی پشتی بە سروشت بەستووە و تەنانەت خوێی خواردنەكەی لە زەریا و دەریاكان دەست كەوتووە.

جرینفیلد ئەم پرۆژەیەی لە ئورلاندو  لە ناوەراستی فلۆریدا راگەیاندووە كە گەورەترین ناوچەی شارستانییە و ژمارەی دانیشتوانەكەی 2.5 ملیۆن كەسە.

گرینفیلد لە دەسپێكی پڕۆژەكەیدا جلوبەرگێكی لەبەر كردووە كە هەمووی پاشماوە و خۆڵ و خاشاك بووە  و بۆ ئەوەی سەرنجی هاوڵاتییان بەلای خۆیدا رابكێشێت یەكەم جار لە نیویۆرك لەسەر شەقامەكان سوڕاوەتەوە.

جرینفیلد لە ئێستادا تەنها لەسەر داهاتی پەرتوك و وانە وتنەوە دەژی، هەرچەندە زۆربەی كات بێ بەرامبەر وانە دەڵێتەوە.

روب دەڵێت:  ئەوەی دەستی دەكەوێت پێشكەشی رێكخراوە ناحكومیەكانی دەكات،  چونكە نایەوێت  بەهۆی ئەو ناوبانگەی بەدەستی هێناوە دەوڵەمەند بێت بەتایبەت لەرێگەی وتارەكانیەوە روب دەڵێت: نازانم دوای تەواوبونی ئەو ئاڵنگاریەم چیبكەم،  چونكە لە ئێستادا پلانی دارشتووە كە بەتەواوی جیهاندا بگەڕێت.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure