هۆشداری لەبارەی جۆرە بەرهەمێكی جوانکاری مەترسیدار دەدرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 430‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دەستەی گشتی خواردن و دەرمانی ئەو وڵاتە  هۆشیاری لەبارەی بەرهەمێكەوە دەدات بەناوی  لۆڤی بیوتی، چونكە رێژەیەكی زۆری مادەی جیوە و رەساسی تێدایە.

رۆژنامەی سەراحەی ئەلیكترونی لەسەر زاری دەستەكەوە بڵاویكردۆتەوە كە پشكنینیان بۆ ئەو بەرهەمە كردووە كە لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرامەوە ریكلامی بۆ كراوە دوای ئەوەی بەكار بەرێك  سكاڵای تۆمار كردووە و رایگەیاندووە  لەدوای بەكارهێنانی ئەو بەرهەمە توشی زیانی لاوەكی بووە.

ئەنجامی پشكنینەكان دەریخستووە ئەو بەرهەمە رێژەیەكی زۆری مادەی رەساس و جیوەی تێدایە و ئەو رێژەیەی تێپەڕاندوە كە پێشتر بۆ ئەو جۆرە بەرهەمانە دەست نیشانكراوە  بۆ پاراستنی سەلامەتی لەناو بەرهەمەكانی جوانكاریدا  و دەڵێت" زۆری رێژەی ئەو مادانە مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە".

ئەو بەرهەمە ناوی لۆڤی بیوتییە و لە رێگەی ئینستگرامەوە دەفرۆشرێت.

دەستەكە دەڵێت: ئەو بەرهەمە لەناو سیستمی بەرهەمە جوانكاریەكان تۆمار نەكراوە و لەسەر پاكەتەكەی  هیچ زانیاریەك نەنوسراوە.

 

دەستەكە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە ئەو بەرهەمە لە هەر وڵاتێك هەبێت بەكاری نەهێنن و لە ئێستا رێكاری پێویستیان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی سەرپێچیكەران بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن. 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure