خانمان دەربارەی جۆرە لەچکێک ئاگادار دەکرێنەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1633‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: مردن

دواڕۆژ


ژنێکی فرەنسی تەمەن 58 ساڵ لەکاتی ئامادەکردنی ژەمێکی خۆراکی لەماڵەوە توشی رووداوێکی کوشندەبوو.

 
رۆژی یەکشەممەی پێشوو ژنێک لەکاتی بەکارهێنانی خەڵات بۆ ئامادەکردنی کێک سەرپۆشەکەی کەوتە ناو خەڵاتەکە و رایکێشا تاکو خنکاندی، کاتێک کوڕە تەمەن 15 ساڵەکەی پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کرد ئامۆژگاریانکرد خەڵاتەکە لە کارەبا بکاتەوە و سەرپۆشەکە ببڕێت.

بەڵام کاتێک تیمەکە گەیشتە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە ئەمنیەکان وتیان توێکاری بۆ تەرمەکە دەکەن تاکو هۆکاری مردنەکە بزانن.

 

دواتر لە چەند لاپەڕەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامۆژگاری خانمان کرا لەکاتی کاری ناوماڵ ئاگاداری لەچک بن و ئەو جۆرانە نەکەن کە درێژن و بۆ کارکردنی ناوماڵ گونجاو نین، یاخود بە شێوەیەک بیپۆشن زیانیان پێنەگەیەنێت.

وەرگێڕان:ه.ف

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure