فەیسبوك بێ ئاگاداریت كامێرای مۆبایلەكەت دەكاتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1178‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

ژمارەیەك لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك  كە لەسەر ئەو ئامێرانەی بە سیستمی ئای ئۆ ئێس  مۆبایلەكانیان كار دەكات دەڵێن كامێرای پشتەوەیان لەكاتی سەیركردنی ڤیدیۆ یان وێنەیەك بێ ئاگاداری ئەوان دەكرێتەوە و كار دەكات.

كۆمپانیای فەیسبوك دەڵێت: ئەوە كێشەیەكە و كار لەسەر چاككردنی دەكات.

هەروەها لە تویتەریش بەكارهێنەران هەمان كێشەیان هەبووە و باسیان كردووە .

 ئەو بەكارهێنەرە دەڵێت: لەكاتی سەیركردنی هەواڵەكاندا  بێ ئاگاداری ئەوان كامێراكە ئیشی كردووە.

ئەو بەكار هێنەرە دەڵێت:  ستۆری فەیسبوكەكە لە پشتی ڤیدیۆكە دەركەوتووە و كاتێك شێوازی ڤیدیۆكەی  بۆ ستونی گۆڕیوە،  كاتێكیش جارێكی تر هەستاوە بە  گۆڕینی شێوازی دانانی مۆبایلەكەی  دەبینێت بەرنامەكە  كراوەتەوە .

چارەسەر چییە ؟
دەبێت بەكارهێنەر رێگە بە فەیسبوك نەدات كامێرای مۆبایلەكەی بەكاربهێنێت تا كێشەكە چارەسەر دەكرێت.

دەبێت ئەو بەكارهێنەرانەی ئایفۆنیان هەیە  بچنە سەر (سیتینگ) و دواتر بچنە سەر تایبەتمەندی (پرایڤسی) دواتر كامێرا  و هەڵبژاردەكە رەت بكەنەوە  كە رێگە بە فەیسبوك دەدات كامێراكە بەكار بهێنێت.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure