پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3007‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

چەند کێشەیەکت رووبەڕووبووەتەوە، بەڵام دەتوانیت بە یارمەتی هاوکارانت بەسەریدا سەربکەویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری راستەوخۆ بڕیار لەسەر خۆشەویستەکەت مەدە و گوێ لە روونکردنەوەکەی بگرە.
گا
هەوڵبدە لە بواری کارەکەتدا پەرە بە خۆت بدەیت، چونکە شێوازی کارکردنەکەت رۆتینیە و بەرەوپێشەوەت نابات.
دووانە
کارەکانت بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبەیت، ئەمەش وادەکات بەڕێوەبەرەکەت پشتت پێ ببەستێت، تۆ کەسێکی گەشبینیت ئەم سیفەتەش خۆشەویستەکەتی دڵخۆشکردووە.
قرژاڵ
لە بواری کارەکەت بڕیاری خێرا مەدە و بەباشی بیربکەوەرەوە پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت.
شێر
گوێ لە هاوکارانت بگرە و لوت بەرز مەبە تاکو کەسێکی سەرکەوتوو بیت، لەم ماوەیەدا کەسێکی تایبەت دەناسیت و دەچیتە پەیوەندیەکی خۆشەویستی نوێوە.
فەریک
توانایەکی داهێنەرانەت هەیە هەوڵبدە بیخەیتە کار و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، هەوڵبدە گوێ لە ئامۆژگاری خۆشەویستەکەت بگریت، چونکە سوربوون لەسەر رای خۆت وادەکات لەیەک دووربکەونەوە.
تەرازوو
لە شوێنی کارەکەت بەسەر کۆسپەکاندا سەردەکەویت و چەند بڕیارێکی یەکلاییکەرەوەی گرنگ دەدەیت.
دووپشک
بەهۆی کێشە تایبەتەکانت ناتوانیت تەرکیز بکەیتە سەر کارەکەت، دەبێت بزانیت ئەم دوو مەسەلەیە لەیەک جیابکەیتەوە تاکو هەموو شتێک لەدەست نەدەیت.
کەوان
هێمن بە و لەسەر هۆکاری بێمانا توڕە مەبە، چونکە دواتر پەشیمان دەبیتەوە، هەروەها ئاگاداری ئەوەبە خۆشەویستەکەت لێت توڕەیە لەبەر ئەوەی کاتی بۆ تەرخان ناکەیت.
گیسک
پێویستت بە کارەکەتە و ناچاریت لەگەڵ فشار و گۆرانکاریەکاندا خۆت بگونجێنیت، هەروەها بەم زووانە بڕیاری گرنگ و جدی سەربارەت بە پەیوەندیە خۆشەویستیەکەتان دەدەن.
سەتڵ
لەم ماوەیەی داهاتوودا هەلی کارێکی باش دێتە بەردەمت لەدەستی مەدە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کێشە کەوتووەتە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت و پێویستە ژێرانە چارەسەری بکەیت.
نەهەنگ
دەتوانیت دەستکەوتی زۆر باس بەدەست بهێنیت، تەنیا تەرکیز بکەرە سەر کارەکەت و شەڕی بێ بایەخ مەکە، لە هەمان کاتیشدا کات بە خۆشەویستەکەت ببەخشتە چونکە ئەم دووریە زیان بە پەیوەندیەکەتان دەگەیەنێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure