پیاوێك لە ماڵەكەی خۆیدا گەورەترین مار بەخێو دەكات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1453‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

پیاوێك كە دوو منداڵی هەیە مارێك دەكڕێت كە درێژیەكەی 8 ئینجە و دوای ئەوەی بەخێوی دەكات دەبێتە زەبەلاحترین ماری بورمی لە جیهاندا،  كە لە ئێستادا درێژیەكەی بۆتە 18 پێ.

ماركوس هوبز ی تەمەن 31 ساڵ  ئەندازیاری بەرنامەی ئەلیكترونییە و نیشتەجێی شاری گلوستر شایەری ئینگلتەرایە  لە دوكانێكی فرۆشتنی ئاژەڵ 8 ساڵ لەمەوبەر مارێك دەكڕێت و دوای بەخێوكردنی لە ئێستادا كێشی ئەو مارە بۆتە 107 كیلۆ و كێشی لە كێشی ماركۆس خۆی زۆرترە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە:  ماركۆس مشك و ئاسكی تازە لەدایكبوو و مەڕ و بزن و بەراز دەرخواردی مارەكەی دەدات  و لە ئێستادا مارەكەی بۆتە زەبەلاحترین ماری بورمی.

ماركوس دەڵێت: تێچوی بەخێوكردنی مارەكە زۆرە و ئەگەر خراپ مامەڵەی لەگەڵ بكەیت ئەوا دەتكوژێت و لەچەند خولەكێكدا مرۆڤ قوت دەدات.

بۆیە ماركۆس بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ مارەكە دەكات و دەڵێت: هەتا ئێستا مارەكە پەلاماری هیچ كەسێكی ماركۆسی نەداوە كە خاوەنی دوو منداڵە یەكێكیان تەمەنی یەك ساڵ و ئەوەی تر 4 ساڵانە .

پسپۆڕان دەڵێن: گەورەترین ماری بورمی ناگاتە  18 پێ،  بەڵام مارەكەی ماركۆس ژمارەی پێوانەی شكاندووە و بۆتە گەورەترین ماری جیهان.

مارەكە لە شوێنێكی تایبەت لە نهۆمی ئەرزی ماڵەكەی ماركۆس دەژی و لەناو ماڵەكە ژوور بە ژوور دەگەڕێت . كە هەندێك جار كەس و كارەكەی ماركۆس كە سەردانی ماڵەكەی دەكەن لێی دەترسن و دەڵێن دیمەنێكی ترسناكی هەیە.  

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure