پێنج رێگه‌ بۆ برژانگێكی پڕ و درێژ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 700‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


حه‌ز ده‌كه‌یت برژانگێكی پڕ و درێژت هه‌بێت؟ لێره‌دا باس له‌ پێنج رێگه‌ ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن ببیته‌ خاوه‌نی ئه‌و برژانگه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت:

 
1. خۆت له‌ هه‌ڵگڵۆفینی چاوت دوور بخه‌ره‌وه‌. كاتێك چاوت ماندووه‌ حه‌ز به‌ هه‌ڵ گڵۆفینی چاوت ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه‌ زیان به‌ برژانگه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی شكان و هه‌ڵوه‌رینیان.
2. ماسكارای دژه‌ ئاو به‌كارمه‌هێنه‌. ره‌نگه‌ ماسكارای دژه‌ ئاو كه‌ به‌ ته‌ڕ بوون به‌ پێڵووی چاوتدا بڵاو نابێته‌وه‌ بۆ رۆژه‌ باراناوییه‌كان باش بێت، به‌ڵام به‌گشتی ماسكارا تا به‌هێزتر بێت لێكردنه‌وه‌ی قورستره‌ و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی برژانگه‌كان.

3. پاككردنه‌وه‌ی ماكیاژ  پێویسته‌ به‌ هێواشی و به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی و رۆنی زه‌یتون و به‌رهه‌می رۆنی تر بێت یان به‌ ئاوی شله‌تێن و په‌ڕۆی نه‌رم بێت.
4. به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری رۆن وه‌ك رۆنی باده‌م یان رۆنی گه‌رچه‌ك بۆ برژانگه‌كان ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی مووه‌كان و بریقه‌یان پێ ده‌به‌خشێت.
5. گیراوه‌ی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی برژانگه‌كان كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا رێگری له‌ هه‌ڵوه‌رینیان ده‌كات و به‌وه‌ش برژانگه‌كانت به‌هێزتر و پڕتر ده‌بن.

پ: پەری

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure