ئەم رەفتارانە تێکدەرێکی ترسناکی خێزانن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 829‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

متمانەكردن بە یەكتری گرنگترین بناغەی پەیوەندی سەركەوتووی نێوان ژن و مێردە. ئەم متمانەیە بەداخەوە خەریكە لەناودەچێت و زۆرجار یەكێكیان پەنادەبەنە بەر چاودێریكردنی هەڵسوكەوتی لایەنەكەی دیكە، ئەمە دەرگا بە رووی كۆمەڵێك كێشە و گرفتی گەورەدا دەكاتەوە كە رەنگە دەرەنجام بە هەرەسهێنانی پەیوەندییەكە كۆتایی بێت.

 
تەكنەلۆجیای هاوچەرخ رۆڵێكی خراپی لەم مەسەلەیەدا هەیە. ژن و مێرد تەكنەلۆجیا بەكاردەهێنن بۆ چاودێریكردن و سیخوڕیكردن بەسەر گفتوگۆ و هەڵسوكەوتی هاوبەشەكانیان كە زۆرجار بەبێ ئاگاداری خۆیانە. ئەم شێوازی كۆنتڕۆڵكردنی دەروونییە زۆر زیان بە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەكان دەگەیەنێ كاتێك كە یەكێك لە هاوسەرەكان دەچێتە ئیمەیڵ و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و موبایل و پۆستە دەنگییەكانی هاوژینەكەیەوە.
پێشێلكردنی سنوورە تایبەتەكانی مرۆڤ بەم رێگایە زۆر وێرانكەرە بەتایبەت لەو حاڵەتانەی كە ژن و مێردەكە لە یەك ئاستی دەسەڵات و زانیاری و توانادا نەبن. هەندێكجاریش بەهۆی ئەم جۆرە سیخوڕی كردنەوە ئازاردانی جەستەیی دروست دەبێت.
كاتێكیش یەكێك لە هاوسەرەكان بە رەزامەندی خۆی رێگەدەدات بە بەرامبەرەكەی و پاسپۆرتەكانی دەداتێ بە دەگمەن روودەدات ئەوە بە رەزامەندی راستەقینەوە بێت بەڵكو لە ترس و ناچاری و بێ دەسەڵاتیدایە و ئەمەش هەستێكی دژوار لە دەروونی كەسەكەدا جێ دەهێڵێت.
هەندێكی دیكە بەبێ رەزامەندی هاوبەشەكانیان دزە دەكەنە ناو ئیمەڵ و موبایل و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ ئەوەی بە نهێنی سیخوڕی بەسەرەوە بكات و ئەمە زۆرجار توندوتیژی لێ دەكەوێتەوە و لە هەندێك حاڵەتدا كەسەكە لێی دەبێت بە خوو بە جۆرێك كە وای لێدێت سیخوڕی بەسەر هەموو شتێكی كەسانی دیكەشەوە بكات.
توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەم كێشەیە زیاتر لەو كەسانەدا باوە كە گیرۆدەی خواردنەوە كحولییەكانن. دڵپیسی و ناكۆكی نێوان هاوسەرەكان پەیوەندی زۆریان بەم جۆرە رەفتارانەوە هەیە. ئەم كێشەیە بە تایبەت كاری سەنتەر و دامەزراوەكانی نەهێشتنی توندوتیژییان سەخت كردووە چونكە زۆر جار ئەو دامەزراو و سەنتەرانە كە پەیوەندی بە ئافرەتانەوە دەكەن مێردەكەشی لێی ئاگادار دەبێت و كێشەكە ئاڵۆزتر دەبێت.
پسپۆڕان دەڵێن خۆڕزگاكردنی مرۆڤ لە چاودێریی ئەلیكترۆنی و توندوتیژی جەستەیی ئەركێكی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی تەكنەلۆجیا بە خراپی بەكارنەهێنرێت و ئامڕازێك بێت بۆ ئاسانكردنی ژیانی مرۆڤ.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure