دواڕۆژ
بەپێی ماڵپەڕی RTLی فڕەنسی رۆبێرت نۆریس رووخساری ریکلامەکانی جگەرەی مارلبۆرۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی راپۆرتی ئەم
کەناڵە رۆبێرت لە پەنجاکانی سەدەی پێشوودا کاتێک تەمەنی 28 ساڵبووە لە ریکلامی
جگەرەی مارلبۆرۆ دەرکەوتووە و لە تەمەنی 90 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی ریکلامی ئەم
پیاوەوە فرۆشتی جگەرەکە بە رێژەی 300% زیادیکردووە، ئەوەی سەیرە پاش 14 ساڵ
دووبارە کۆمپانیاکە داوای لێکردەوە لە ریکلامەکەیان دەربکەوێت، بەڵام رۆبێرت داواکەی
رەتکردووەتەوە، چونکە بووەتە نموونەیەکی خراپ بۆ گەنجان لەبەر ئەوەی خۆی لە
ژیانیدا جگەرەی نەکێشاوە.
وەرگێڕان:هێڤی
فەرهاد
پ: ر.ف