له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ته‌نیا 10 كه‌وچك برنج بخۆ

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1696‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 


پسپۆڕێكی خواردن له‌ رۆژی جیهانی شه‌كره‌ دا ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی له‌ راده‌به‌دەری نان و دانه‌وێڵه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێشه‌، برنج-يش یه‌كێكه‌  له‌و دانه‌وێڵانه‌ى خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌.


گروپی نان و دانه‌وێڵه‌كان و به‌ تایبه‌ت نان و برنج ده‌بنه‌هۆی قه‌ڵه‌وی و قه‌ڵه‌ويش به‌رگری جه‌سته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌كارهێنانیان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ و سه‌وزه‌كان بكه‌ینه‌ جێگره‌وه‌یان.
 
ئه‌و پسپۆڕه‌ وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ رۆژانه‌ 10 كەوچك برنج و به‌ ئه‌ندازه‌ی ناوده‌ستێك نان بخۆین، كاربۆ هیدراتی پێویست بۆ جه‌سته‌ دابینده‌بێت و قه‌ڵه‌ویش نابین، به‌ڵام زیاتر له‌و رێژه‌یه‌ به‌ره‌و قه‌ڵه‌و بوونمان ده‌بات".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure