ئه‌و كوڕه‌ی ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر پێنج كچ چى لێهات؟ وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5639‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مەد


ئیحسان گوده‌رزی ئه‌و كوڕه‌ 30 ساڵانه‌ی كه‌ هیچ كات بچووكترین تاوان یان كرده‌وه‌یه‌كی خراپی ئه‌نجامنه‌دابوو، له‌پڕ به‌ تاوانی ئازار و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر پێنج كچی گه‌نج ده‌ستگیر و زیندانی ده‌كرێت.


ئیحسان له‌ دانپێدانه‌كانیدا بۆ پۆلیسی تاران ده‌ڵێت: "من هیچ كات ته‌نانه‌ت  مێروویه‌كم ئازار نه‌دابوو، تا ئه‌و كاته‌ی باوكمم له‌ده‌ستدا و ئه‌و كچه‌شی خۆشم ده‌ویست خیانه‌تی لێكردم،  به‌ ته‌واوی تووشى خه‌مۆكی بووم و بڕیارمدا ببمه‌ شه‌یتان و توڵه‌ بكه‌مه‌وه‌".

ده‌شڵێت: "بۆیه‌  به‌ ئۆتۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌كو ته‌كسی ده‌چوومه‌ سه‌ر رێگه‌ى كچان و ژنان و كاتێك سوارمده‌كردن ده‌مبردنه‌ ئه‌و شه‌قامه‌ چۆڵانه‌ی پێشتر دیاریمكردبوون و ئه‌گه‌ر هاتوهاواریان بكردایه‌ لێمده‌دان و دوایش پاره‌و شته‌ گرانبه‌هاكانیانم لێده‌ستاندن، مۆبایله‌كانیانم ده‌شكاند و ده‌سدرێژیشم ده‌كردنه‌ سه‌ر".

ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "دوای پێنجه‌مین كچ، له‌ لایه‌ن پۆلیسیه‌وه‌ ده‌ستگیر كرام و له‌ ئێستاشدا، بۆ گشت تاوانه‌كانم كه‌ بریتیى بوون له‌ رفاندن، دزی، شكاندنی مۆبایل، ئازارو لێدان و ده‌ست درێژی به‌ 140 ساڵ زنیدان سزا دراوم".

ئیحسان له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت: "من ئابڕوی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌یشم به‌ هۆی رق و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ برد،  ئه‌ویش له‌ كه‌سانێك كه‌ هیچ تاوانێكیان نه‌بوو به‌ بادا و ژیان و گه‌نجی خۆیشم به‌ ته‌واوی فه‌وتاند، بۆیه‌ په‌شیمانم و هیوادارم هیچ كه‌س ئه‌و كاره‌ نه‌كات كه‌ من كردم، چونكه‌ هه‌ڵه‌یه‌".

 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure