دایكێك به‌هۆكارێكی سه‌یر منداڵه‌كه‌ی خۆی فڕی ده‌داته‌ رووبارێكه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 663‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دایكێكی میسری منداڵه‌ سێ ساڵه‌كه‌ی خۆی فڕی ده‌داته‌ ناو رووباری نیله‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی داپیره‌ی زۆر به‌ خراپی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا ده‌كرد.


به‌پێی لیكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی میسر ئه‌نجامی دابوو ده‌ركه‌وت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داپیره‌كه‌ زۆر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا خراپبوو بۆیه‌ دایكی بڕیاری دا كه‌ فڕێی باته‌ ناو رووباری نیله‌وه‌، به‌ڵام تیمێكی فریاكه‌وتن توانیان منداڵه‌كه‌ له‌ خنكان رزگاربكه‌ن و دایكه‌كه‌شیان ده‌ستگیركرد.

داپیره‌كه‌ كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا ئه‌و قسانه‌ ره‌تكرده‌وه‌  كه‌ گوایه‌ ئه‌و به‌ خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا كردووه‌، هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ دایكه‌كه‌ تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی لێی جیابووه‌وه‌.

و:كێوان
بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure