ئه‌و شارانەی پاره‌ت ده‌ده‌نێ تا تێیاندا بژیت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2129‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

كاندڵا - ئیتاڵیا
له‌ ساڵانی 1990ه‌كاندا كاندڵا زیاتر له‌ 8 هه‌زار كه‌سی لێ ده‌ژیا به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 2700 كه‌سی لێ ده‌ژی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه‌ بڕیاریان داوه‌ بۆ راكێشانی خه‌ڵك بۆ شاره‌كه‌ 2 هه‌زار یۆرۆ بده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ن له‌م گونده‌ی سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا بژین.

 

ئالاسكا - ئه‌مریكا
باكورترین ویلایه‌تی ئه‌مریكایه‌ و پێشتر به‌ داهاتی نه‌وته‌كه‌ی ده‌ژیا، به‌ڵام دواتر بڕیار درا 25%ی داهاتی نه‌وته‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا دابه‌ش بكرێت. ئه‌و داهاته‌ كاتێك به‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 190 رۆژ له‌ ئالاسكا ژیابێت و هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌دابێت. بڕی ئه‌و داهاته‌ بۆ یه‌ك كه‌س له‌ 1200 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

 

دیترۆیت میشیگان - ئه‌مریكا
ئه‌م شاره‌ له‌ رابردوودا قه‌ره‌باڵغ بووه‌ و ئێستا كاربه‌ده‌ستان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی نوێ و گه‌نج بهێننه‌ شاره‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش قه‌رزی بێ سوو بانكی ده‌ده‌ن به‌ دانیشتوانه‌كه‌ی.

 

سانتیاگۆ - چیلی
سانتیاگۆ پایته‌ختی چیلییه‌ و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت شاره‌كه‌ بكات به‌ پایته‌ختی بازرگانیی ئه‌مریكای باشوور. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت بازرگانییه‌ك له‌و شاره‌ دابمه‌زرێنیت حكومه‌ت 45 هه‌زار دۆلار و ڤیزایه‌كی یه‌ك ساڵیت پێ ده‌دات.

 

كانساس و نیبراسكا - ئه‌مریكا
به‌شێك له‌ شاره‌كانی ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ زه‌ویی خۆڕایی ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خواستی بیناسازییان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵغی بكه‌ن.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure