بۆیەکەمجار چۆپی فەتاح ڤیدیۆیەکی کچەکەی بڵاودەکاتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 13016‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، پەری
چۆپی فەتاح خانمە گۆرانیبێژی کورد بۆ یەکەمجار گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچەکەی بڵاودەکاتەوە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.


چۆپی پێشتر هیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچەکەی لیڤیا-ی بڵاونەکردبۆوە بۆیەکەمجارە ڤیدیۆیەکی بڵاودەکاتەوە و لەسەری نوسیوە" هەموو کەسم" ئیمۆجی دڵێکی سوور و منداڵێکی داناوە.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ بوو بە دایکی کچێک بەناوی لیڤیا، چەند رۆژێک لەمەوپێش ڤیدیۆیەکی کچەکەی بڵاوکردەوە، ڤیدیۆکە لایک و کۆمێنتێکی زۆری بۆچووە لەلایەن هەوادار و بینەرەکانیەوە.

چۆپی لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە کە له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیربوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure