ویستیان بزنێک وەک ژەمە خۆراکێک بدەن بە پڵنگێک..ئەنجامەکەی شۆکی کردن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1639‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا بزنێک وەک ژەمە خۆراک پێشکەش بە پڵنگێک دەکرێت لە باخچەى ئاژەڵانى بریمورسکى لە رووسیا، بەڵام پڵنگەکە لە جیاتى خواردنى دەیکاتە هاورێ و دەکەونە یاریکردن لەگەڵ یەکتردا.

دەوترێت ئەو بزنە ناوى تیمورە و کاتێک پێشکەش بەو پڵنگە دەکرێت، هەمووان تووشى شۆک دەکات و لەجیاتى خواردنى یارى لەگەڵدا دەکات و وەک دوو هاوڕێی دڵسۆز رەفتار لەگەڵ یەکتردا دەکەن، بەڵام ئەوەى سەیرە دواى تێپەڕبوونى 4 کاتژمێر بەسەر تۆمارکردنى ئەو دیمەنە بزنەکە نەخۆش دەکەوێت و بەهۆى ڤایرۆسێکەوە کە لە پڵنگەکەوە بۆى گوازراوەتەوە گیان لەدەست دەدات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure