سێ سوودی سینگڵی بزانە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 826‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


جیهان لە 11/11 ی هەموو ساڵێك رۆژی جیهانی سنگڵی بەرز رادەگرێت، هەرچەندە ئەو دیاردەیە تەنز ئامێز و هەزەلییە، بەڵام زۆربەی توێژینەوە زانستیەكان دوای ئەنجامدانی چەندین لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوە لەسەر ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە و ئەوانەی سینگڵن،  سودەكانی سینگڵیان ئاشكرا كردووە.

 رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز  بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا باسی سنگڵی دەكات و دەڵێت: ئەوانەی سینگڵن تەندروستیان باشترە.

-خەوێكی باش 
لە ساڵی 2000دا توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەربارەی خەو ئەنجام درا و تێیدا دەركەوتووە سینگڵەكان 7 بۆ 9 كاتژمێر دەخەون، بەڵام ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە  ناتوانن ئەوەندە بخەون ئەوەش بێ گومان كاریگەری لەسەر  تەندروستی هەیە .

-وەرزش 
كۆمەڵێك توێژینەوەی ئەمریكی ئاشكرای دەكەن  ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە زۆر گرنگی بە وەرزش نادەن و كاتی گونجاویشیان نییە، بۆ ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشیەكان،  بەڵام بە پێچەوانەوە  ئەوانەی سینگڵن زیاتر وەرزش ئەنجام دەدەن و گرنگی بە جەستە و تەندروستیان دەدەن .

-قەڵەوی 
 چەند توێژینەوەیەك كە زانكۆی ئێریزۆنا ئەنجامی داوە  ئاشكرای دەكەن،  ژنان و پیاوان دوای هاوسەرگیری كێشیان زۆرتر دەبێت و قەڵەو دەبن،  چونكە چەند نەریتێكی هەڵە ئەنجام دەدەن وەرزش ناكەن و خواردنی خێرا زۆر دەخۆن، بەڵام ئەوانەی سنگڵن  كێشی تەندروستیان هەیە  و زیاتر گرنگی بەخۆیان و كێشی خۆیان دەدەن.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure