خواردنەوەی گازی بە تامی پیاز بەرێوەیە

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 104‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 لە ساڵی 2016دا  ژاپۆنیەكان توانیان  پیازێك بەرهەمبهێنن كە ئەو مادانەی تێدا نییە كە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاو (فرمێسك) لەچاو بهێنێتە خوارەوە كە ئەمە بووە جێی سەرسوڕمانی زۆربەی خەڵكی، بۆیە لە ئێستادا  دەیانەوێت خواردنەوەیەكی گازی بەتامی پیاز دروست بكەن كە لە لیمۆنادا دەچێت.

 هەرچەندە پیاز لە سەوزە  نمونەی و پەسەندەكان نییە لای خەڵكی هەتا ببێتە خواردنەوەیەكی گازی  چونكە بۆنێكی  هەیە، بەڵام ژاپۆنیەكان توانیان  ئەو خواردنەوەیە بەرهەم بهێنن  كەبەتامی پیازە و گازی تێدایە و تامەكەی شیرین و خۆشە.
 لە ئێستاشدا بە ملیونەها ژاپۆنی چاوەڕێی ئەو خواردنەوە گازییە دەكەن لە بازاڕەكاندا بۆ ئەوەی تامی بكەن،  دوای ئەوەی كۆمپانیای بەرهەم هێنەر  بڕێكی كەمی خستە بازاڕەكانەوە بۆ ئەوەی بزانێت خەڵكی چۆن پێشوازی لێ دەكەن.

 ئەو خواردنەوەیە پێك دێت لە گازی ناو پیازەكە و ئاو و لیمۆ و هەنگوین و دەتوانرێت بەو شێوەیەی دروست كراوە بخورێتەوە بێ ئەوەی تێكەڵی هیچ شتێكی بكەیت  هەروەها دەتوانرێت تێكەڵی خواردنەوە گازیەكانی تریش بكرێت بۆ ئەوەی كۆكتێلێكی خۆش وبەتامی لێ دروست بكرێت.

 ئەو كەسانەی هەلی خواردنەوەی ئەو خواردنەوەیای هەبووە دەڵێن:  ئەو خواردنەوەیە بەتەواوی بۆنی پیازی لێ دێت،  بەڵام لەرووی تامەوە لە سێو دەچێت بەتایبەت چونكە شیرینە .

لە ئێستاشدا ئەو خواردنەوەیە تەنها لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە دەست دەكەوێت  و بەرهەم هێنەرانی ئەو خواردنەوەیە دەڵێن هەتا ئێستا كاردانەوەی خەڵكی بەرامبەر ئەو خواردنەوە تایبەتە ئەرینییە.

 بەرهەم هێنەران دەخوازن ئەو بەرهەم نوێیە ببێتە جێی رەزامەندی خەڵكی لە ناو و دەرەوەی ژاپۆن  و دەڵێن ئامانجیان كێبڕكێی خواردنەوە گازیەكانی تر نییە كە لە بازاڕەكاندا هەیە، بەڵكو پێیان وایە ئەمە رێگەیەكی پێشكەوتووە بۆ زانینی سودەكانی پیاز.

زانا ژاپۆنیەكان لە ساڵی 2016 دا توانیان پیازێك بەرهەم بهێنن كە ئەو مادەیەی تێدا نییە كە دەبێتە هۆی ئەوەی چاو ئاو یاخود فرمێسك بكات،  ئەم بەرهەم هێنانەش دوای 14 ساڵ  لە توێژینەوە و پلاندانان و بەرەو پێشبردن بەدەست هات. 
پێگەی  ئەودیتی سنتراڵ ئاشكرای دەكات  ئەو پیازە نوێیە كە لە ئێستادا لەبازاڕەكاندا هەیە  تامی لە پیازە ئاساییەكە شیرینترە .

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure