چۆن دەزانیت كە خاوەن كەسایەتییەكی لاوازیت ؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 664‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

جۆری كەسایەتی بۆ مرۆڤ، گرنگە چونكە پێناسەی تایبەتی ئەو كەسەیە و خەڵكی لە رێگەی كەسایەتیكەیەوە دەیناسن و كەسایەتی لاواز  نەرێنییە و ناتوانێت لەگەڵ ژیان تێكەڵ بێت.


وەك دەزانرێت كەسایەتی سەربەخۆ یەكێكە لە سیفاتەكانی كەسایەتێكی كاریگەر، بەڵام هەندێك مرۆڤ هەن بەدەست لاوازی كەسایەتیەوە دەناڵێنن، چۆن دەزانن كە كەسایەتیان لاوازە و ئەو كردەوانە چین كە دەبێت لێیان دوور بكەونەوە  بۆ ئەوەی وا دەرنەكەون كە لاوازن لەرووی كەسایەتیەوە ؟.

-لەو سیفەتانەی كە لە مرۆڤی كەسایەتی لاوازدا هەیە گرنگترینیان  بەردەوام دەترسێت  ترسی لەهەموو شتێك هەیە  ناتوانێت رووبەروی هیچ شتێك یان كەسێك ببێتەوە، ناتوانێت هەستەكانی دەرببڕێت بە شێوەیەكی راست  بەردەوام لە دڵەڕاوكێدا دەژی ناتوانێت بڕیار بدات،  ناتوانێت بگاتە لیڤڵێك بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستكەوتانەی دەیەوێت،  چونكە بەردەوام دەترسێت  لەوە دەترسێت رەخنەی لێ بگیرێت،  بەردەوام دەیەوێت دەوروبەر رازی بكات.

-هەمیشە گرنگی بەدەوروبەی دەدات زیاتر ، بەمەش  دەبێتە تێكەڵە لە نێوان ترس و باشیدا  دەڵێت من لاواز نیم، تەنها من باشم  بەڵام ئێمە پێی دەڵێن بەڵێ تۆ دەترسیت نەك باشیت، چونكە جیاوازی هەیە .
تۆ باش نیت بەڵكو لاوازیت 

باشە با بزانین جیاوازی نێوان لاوازی و باشی چییە ؟
ئەو كەسەی باشە مامەڵە دەكات  بەشێوازێكی باش و بەنیاز پاكیەوە مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەكەی دەكات، بەڵام  هۆشیارە لەوەی ناهێڵێت كەس بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاری بهێنێت، بەڵام ئەو كەسانەی كەسایەتیان لاوازە دەزانێت كە خەڵكی بۆبەرژەوەندی خۆیان بەكاری دەهێنن .

كەواتە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو كەسانەی باشن لەگەڵ ئەو كەسانەی كەسایەتیان لاوازە،  بەڵام هەندێك كەس هەن دەزانن كەسایەتیان لاوازە دەڵێن ئاساییە با وابین گرنگ ئەوەیە من عەزیەتی كەس نادەم. 

-پەیوەستبون و هۆگری بەكەسێك یەكێكە لە سیفاتەكانی كەسایەتی لاواز، چونكە لە ترسەوە ئەو هەستە دروست دەبێت 
چۆن؟
تۆ پەیوەست و هۆگری كەسێك بویت كەواتا تۆ دەترسیت  ترست لەوە هەیە تۆ لەدەستی بدەیت  و دەزانیت كە تۆ شایەنی ئەو نیت لەهەمان كاتدا .  

 پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure