دیكاپریۆ به‌مجۆره‌ پاره‌كانی خه‌رج ده‌كات

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1835‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
لیۆناردۆ دیكاپریۆ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ ناسراوه‌كانی هۆڵیوود و دواجار توانی خه‌ڵاتی ئۆسكاریش به‌ده‌ست بهێنێت. دیكاپریۆ جگه‌ له‌وه‌ی ناوبانگێكی زۆری هه‌یه‌، خاوه‌نی نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلاره‌ و پاره‌كانیشی به‌ شێوازی جیاجیا خه‌رج ده‌كات:

 

-له‌ مانگی 8 دا پێنج ملیۆن دۆلاری به‌خشی بۆ پاراستنی دارستانه‌كانی ئامازۆن.
-به‌شێكی پاره‌كانیشی له‌ گیانه‌وه‌ره‌ ماڵییه‌كانیدا خه‌رج ده‌كات و كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ كیسه‌ڵه‌كانیدا به‌سه‌ر ده‌بات.
-حه‌ز به‌ ئوتومبیله‌ خێراكان ده‌كات و پێشتر باڵیۆزی ئوتومبیلی فیسكه‌ر بووه‌، هه‌روه‌ها حه‌ز به‌ پێشبڕكێكانی فۆرموله‌ E و لێخوڕینی تۆیۆتا پیروس و تێسلا رۆدستێر ده‌كات. هه‌روه‌ها خاوه‌نی فۆرد موستانگێكی مۆدێل 1969یه‌.
-قۆنه‌ره‌ سووره‌كانی دۆرۆسیی فیلمی (جادووگه‌ره‌كه‌ی ئۆز)ی كڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆی له‌و فیلمه‌دا رۆڵی ئه‌ستێره‌ی گێڕاوه‌.
-له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پاره‌ كۆكردنه‌وه‌دا بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هایتی، گیتاری بۆنۆی له‌ به‌رامبه‌ر 100 هه‌زار دۆلاردا كڕییه‌وه‌.
-بڕێكی زۆر له‌ سامانه‌كه‌ی له‌ كڕینی خانووبه‌ره‌دا خه‌رج ده‌كات و ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چوار مانگدا بڕی 23 ملیۆن دۆلاری له‌ كڕینی 3 موڵكدا خه‌رج كردووه‌.
-هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌ هه‌موو شووقه‌كانی ناوییه‌وه‌ له‌ نیویۆرك كڕیوه‌ به‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلار كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی ته‌ندروستیی ده‌گمه‌نی تێدایه‌ یه‌كێكیان دووش كردنه‌ به‌ ڤیتامین سی.
-هه‌ر له‌ نیویۆرك باڵه‌خانه‌یه‌كی تری كڕیوه‌ به‌ 8 ملیۆن دۆلار.
-له‌ مالیبۆ خانوویه‌كی له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریا كڕیوه‌.
-حه‌ز به‌ كڕین و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و رۆبۆت و بووكه‌ڵه‌ی كه‌سایه‌تیی ناو فیلمه‌كان ده‌كات.
-بڕی 9 ملیۆن دۆلاری له‌ كڕینی تابلۆیه‌كدا خه‌رج كردووه‌ كه‌ جۆن مایكڵ باسكیات كێشاوێتی به‌ ناونیشانی (پیاوی سووری یه‌ك). به‌ڵام دواجار ناچار بوو تابلۆكه‌ راده‌ستی ئێف بی ئای بكات به‌هۆی بوونی كێشه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی پاره‌كه‌یه‌وه‌.
-سه‌ردانی جیهانی دیزنی ده‌كات به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ سامانه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ تێچوویه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه‌.
-له‌ ساڵی 2005 دوورگه‌یه‌كی كڕی له‌ كه‌ناراوی بیلیزه‌ به‌رامبه‌ر 1.75 ملیۆن دۆلار و رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا وزه‌ی نوێكراوه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنێت.
-دیكاپریۆ به‌رده‌وام له‌ یاریی تۆپی سه‌به‌ته‌دا بلیتی یه‌كه‌م ریزی یاریگای تۆپی سه‌به‌ته‌ ده‌بڕێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ و هاوڕێ كچه‌كانیدا ته‌ماشای یارییه‌كه‌ ده‌كات.
-هه‌روه‌ها چه‌ندین جار له‌سه‌ر كه‌شتیی زۆر گرانبه‌ها بینراوه‌ و جارێكیان یه‌ختێكی به‌ كرێ گرت كه‌ پێنجه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ختی جیهانه‌ و نرخه‌كه‌ی 678 ملیۆن دۆلاره‌ و یارییه‌كانی جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌و یه‌خته‌دا ته‌ماشا كرد.
-هه‌روه‌ها له‌ كڕینی ئێسكی به‌به‌ردبووی دایناسۆریشدا پاره‌كانی خه‌رج ده‌كات.
-به‌شێكی تری خه‌رجییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كڕینه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتیی فیلم و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانه‌، بۆ نمونه‌ مافی خاوه‌ندارێتیی فیلمی "گورگه‌گه‌ی وۆڵ ستریت"ی كڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه‌.
-دیكاپریۆ جگه‌ره‌كێشه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ ژینگه‌ ده‌دات ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌كێشێت چونكه‌ زیانیان بۆ ژینگه‌ كه‌متره‌.
-بایه‌خێكی زۆر به‌ چاویلكه‌ی خۆره‌تاوه‌كانی ده‌دات و هه‌موو جۆره‌ چاویلكه‌یه‌ك به‌كارناهێنێت. ژماره‌یه‌كی زۆر چاویلكه‌ی دژه‌خۆری براند و دیزاینه‌ره‌ گرانبه‌هاكانی جیهانی هه‌یه‌.
-هه‌روه‌ها بایه‌خێكی زۆر به‌ كاتژمێری گرانبه‌ها ده‌كات كه‌ نیشانه‌ی پێگه‌ و ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه‌ و زۆر كاتژمێری گرانبه‌های هه‌یه‌.
-دیكاپریۆ ملیۆنه‌ها دۆلاری له‌ كڕینی تابلۆ هونه‌رییه‌كاندا خه‌رج كردووه‌ و ئێستا خاوه‌نی پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی تابلۆیه‌.
-جگه‌ له‌وه‌ش، دیكاپریۆ وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كاندا ده‌كات و یه‌كێكیان ئه‌پلیكه‌یشنی ماگنوس ئارته‌ كه‌ كاتێك وێنه‌ی تابلۆیه‌كی ده‌گرێت زانیاریت له‌باره‌ی ئه‌و تابلۆیه‌وه‌ پێ ده‌ڵێت.
-هه‌رچه‌نده‌ دیكاپریۆ خۆی وه‌ك دۆستی ژینگه‌ نیشان ده‌دات به‌ڵام به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌شت ده‌كات كه‌ بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی كاربۆنی هه‌یه‌.
-دیكاپریۆ له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی هاوڕێیدا ئامێری پیانۆی ناو فیلمی كازابلانكای كڕییه‌وه‌ به‌ 600 هه‌زار دۆلار به‌ڵام دوو ساڵ دواتر به‌ 3.4 ملیۆن دۆلار فرۆشتیانه‌وه‌.
-ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ رێكخراوێكی خێرخوازیشی هه‌یه‌ كه‌ بایه‌خ به‌ ژینگه‌ و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و دارستانه‌كان ده‌دات.
-هه‌روه‌ها بڕێكی سامانه‌كه‌ی له‌ تێكه‌ڵكردنی فیلم و چالاكیی مرۆڤایه‌تیدا خه‌رج ده‌كات و له‌ ساڵی 2016 فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌ناونیشانی "پێش لافاوه‌كه‌" به‌رهه‌م هێنا.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure