هونەرمەندێکی بەناوبانگ توشبوونی خۆی بە شێرپەنجە راگەیاند

هەمەڕەنگ :: 10/11/2019‌ :: 24744‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئەکتەری ئەمریکی ویل سمیس لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئاشکرایکرد توشی نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆنبووە و بە نەشتەرگەری گرێکەی دەرهێناوە.

 
ئەم ئەکتەرە لە رێگەی یوتیوب و ئینستگرامەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و سوپاسی خەڵکی کرد هەروەها ئاشکرایکرد بەختەوەربووە بەوەی زوو بە گرێکەی زانیوە و نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی ئەنجامداوە.

لەم دواییەدا ویل سمیس فیلمێکی ئەکشنی بەناوی Gemini man دەرکرد و سەرقاڵی تۆمارکردنی فیلمیکی دیکەیە بەناوی Brilliance.

وەرگیڕان:‌ هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure