دوایین وتەی بوکێک پێش گیانلەدەستدانی بە چەند کاتژمێرێک سه‌یره‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4982‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


تازە بوکێکی خەڵکی پارێزگای دقهلیە لە میسر پاش چەند کاتژمێرێک لە مارەکردنی لەگەڵ دەستگیرانەکەی بە ماتۆڕەوە پێکدادانیان لەگەڵ لۆریەکدا کرد و گیانی لەدەستدا.

غالیە هەمیشە خەونی بەوەوە دەبینی خوێندن تەواوبکات و پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەحمەدی خۆشەویستی بکات، پێش چەند کاتژمێرێک لە گیانلەدەستدانی وتی: "ئاهەنگەکەم نزیکبووەتەوە، مارە کرام، تازە خۆشەویستەکەم حەڵاڵ و نسیبی منە، ناتوانم هیچ چرکەیەک بەبێ تۆ بژیم، من لە هەموو ژیانمدا کەسی وەک تۆ ناناسم، خودا بۆ منت بهێڵێت".
غالیە جەمال یوسفی تەمەن 20 ساڵ و دەستگیرانەکەی مەحموود جومعەی تەمەن 23 ساڵ بە ماتۆڕەکەیانەوە پێکدادانیان لەگەڵ بارهەڵگرێککرد و بەهۆیەوە راستەوخۆ کچەکە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەش بە سەختی برینداربوو.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure