پێکهاتەیەکی سروشتی رزگارت دەکات لە قژر روتانەوە

هەمەڕەنگ :: 09/11/2019‌ :: 1177‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ
زۆربەی خانمان کێشەی قژ رووتانەوەیان هەیە، بۆ ئەم مەبەستە چەندین چارەسەر و شامپۆی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن.

سەرەتا پێویستە هۆکاری ڕوتانەوەی قژ بزانرێت و پشتگوێ نەخرێت، ئەگەری هەیە هۆکاری تێکچونی هۆرمۆن بیت یاخود کەمی خواردن یاخود کەمخوێنی و کەمی ئاسن بێت.

پێکهاتەیەکی سروشتی قژ بەهێزدەکات و ڕوتانەوەیش چارەسەر دەکات:
کەرەستەکان:
سێ کەوچک خامە
یەک کەوچک زەیتی گەرچەک
یەک کەوچک زەیتی زەیتون
زەردێنەی یەک هێلکە
هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بەیەکتری دەکرێت و دەدرێت لە قژ و بە نایلۆنێک دادەپۆشرێت بۆماوەی یەک کاتژمێر، پاشان بە ئاو و شامپۆ بیشۆ، لە هەفتەیەکدا دووجار ئەم کارە ئەنجامبدە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure