پێش خه‌وتن، به‌م خواردنانه‌ ددانه‌كانت به‌هێز بكه‌

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1574‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

پسپۆران ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گرنگی به‌ ته‌ندروست بوونی ددانه‌كانیان ده‌ده‌ن پێش خه‌وتن،  و له‌ ژه‌می ئێواره‌دا ئه‌م خواردنانه‌ بخۆن:


په‌نیر: لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریخستووه‌ خواردنی په‌نیر ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی PH له‌ ده‌مدا و رێگری ده‌كات له‌ خراپبوون و رزینی ددانه‌كان. 

ماست سه‌رچاوه‌ی باشی كالسیۆمه‌ و پرۆتینه‌ و باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی ددانه‌كان.

سه‌وزه‌كان: به‌ تایبه‌ت سه‌وزه‌ گه‌ڵاداره‌كان سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین و كانزاكانن و كالۆرییه‌كه‌ی كه‌میشیان تێدایه‌، و ده‌بنه‌ هۆی ته‌ندروستبوون ده‌م و ددان.
 
سێو، گێزه‌ر و كه‌ره‌وزیش سەرێژن له‌ ڤیتامینه‌ به‌ سووده‌كان و ریشاڵه‌، ریشاڵه‌ لیكی ده‌م زیاد ده‌كات و لیكیش ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی ددان له‌ بەكتریا زیانبه‌خشه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌م میوانه‌ هاوشێوه‌ی فڵچه‌ی ددان، ددانه‌كان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌.

بادام، جگه‌ له‌وه‌ی شه‌كرێكی كه‌م تێدایه‌، سه‌رچاوه‌ی كالسیۆم و پرۆتینه‌ كه‌ به‌ سوودن بۆ پوك و ددانه‌كان و به‌هێزكردنیان.

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure