منداڵێکى تەمەن چوار مانگ تووشى نەخۆشییەکى دەگمەن دەبێت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1786‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کۆرپەیەکى تەمەن چوار مانگ بەهۆى نەخۆشییەکى دەگمەنەوە هەردوو دەستەکانى مۆردەبنەوە و مەترسى لەسەر ژیانى دروست دەکات.


لەوبارەیەوە شانیز رۆى و ماسیۆ کۆریی دایک و باوکى ئەو منداڵە دەڵێن:"منداڵەکەیان لەتەمەنى چوار مانگییەوە تووشى ئەو حاڵەتە بووە و لە ئێستادا خەریکە قاچى راستیشى بەهەمان شێوە مۆر بێتەوە و پزیشکانیش پێیان راگەیاندوون، کە منداڵەکەیان تووشى نەخۆشییەکى دەگمەن بووە بەناوى کاواساکى و بەوهۆیەوە دەمارەکانى جەستەى تووشى هەوکردن بوونەوە و کێشەسەرەکییەکەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆرە ڤایرۆسێک کە لە میزڵدانى ئەو منداڵە گەشەى کردووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە تاکو ئێستا پزیشکان نەیانتوانیوە چارەسەرێک بۆ منداڵەکەیان بدۆزنەوە و ئەگەرى لەدەستدانى هەردوو دەستەکانى لە ئارادایە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure