بەهۆی داوای مەلایەکەوە لە دوو کچ توشی کارەساتی دەکەن... وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 17069‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

مامۆستایه‌كی ئایینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر راگرتنی سه‌گ و حیجاب هۆشداری بە دوو كچ دابوو، دوو کچەکە به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌سه‌ریدا رۆشتوون و شێلایان.

ئه‌و مامۆستا ئایینه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كار و چالاكییه‌ ئیسلامییه‌كانی شاری كه‌بوده‌ر ئاهه‌نگی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌مه‌دانی ئێرانه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ  ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی راگه‌یاند: نزیك لە ماڵه‌كه‌م ئۆتۆمبێلێك زۆر به‌ خراپی پارك كرابوو، منیش چاوه‌ڕێی هاتنی خاوه‌نه‌كه‌ی بووم، له‌ كۆتاییدا دوو كچم دۆزیوه‌ كه‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوون و هاتبوون له‌ پاركی نزیكی ماڵه‌كه‌م پیاسه‌ به‌ سه‌گه‌كه‌یان بكه‌ن.

من  زۆر به‌ ئارامی پێموتن زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ و منداڵان دێنه‌ ئه‌و پاركه‌، بۆیه‌ پیاسه‌ كردن به‌ سه‌گ گوجاو نییه‌ و حیجابه‌كه‌یشیان بۆ كچێكی موسڵمان نه‌شیاوه‌.

دەشڵێت: كچه‌كان له‌ وەڵامدا ده‌ستیان كرد به‌ قسه‌ی ناشرین و جنێودان و دوای ئه‌وه‌ش سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بوون و به‌ خێرایی له‌ منیاندا و رۆشتن.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure