ڤیدیۆ: گه‌شتیارێك ده‌رگای فریاكه‌وتنى فڕۆكەیەک ده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 881‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
گه‌شتیارێكى سه‌رخۆش ده‌رگای فریاكه‌وتنى فڕۆكه‌یه‌كى تایله‌ندى ئێرباس ئه‌ى 320 پێش چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌فڕینى فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى شاری شیانگ مای له‌ باكووری تایلاند کردەوە و ترسێكى زۆری له‌ناو سه‌رنشینه‌كان دروست كرد.


سه‌رنشینانى فڕۆكه‌كه‌  توشی شۆك بوون كاتێك ئه‌و سه‌رنشینه‌یان بینى راسته‌وخۆ به‌ره‌و ده‌رگای فریاكه‌وتنه‌كه‌ ده‌ڕوات و له‌پڕ ده‌رگاكه‌ى كرده‌وه‌ و به‌په‌له‌ كارمه‌ندانى ناو فڕۆكه‌كه‌ ده‌ستگیریان كرد.

میدیا ناوخۆیه‌كانى تایلاند ئه‌و كه‌سه‌یان به‌ شێت ناو بردووە و وێنه‌یه‌كیان بڵاووكردووەته‌وه‌ كه‌ ده‌ست و پێی كه‌له‌پچه‌ كراوه‌.

به‌رپرسانى كۆمپانیاکەش رایده‌گه‌یەنن كه‌ زیانى 20 هه‌زار دۆلار به‌ فڕۆكه‌كه‌ گه‌یشتووه‌. 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure