له‌ رێگه‌ى ئه‌م رێجیمه‌وه‌ كێشی خۆت له‌كاتى دووگیانیدا بپارێزه‌

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 331‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌كاتى دووگیانیدا ئافره‌تان ئاگایان له‌ خواردنى ژه‌مى ته‌ندروست نییه‌، به‌ڵكو چییان حه‌ز لێبێت ده‌یخۆن ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كێشی زیاد بێت كه‌ دوای منداڵبوون هه‌ستى پێده‌كات.


دكتۆر محه‌مه‌د شحاته‌ پسپۆری خواردن و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وى و لاوازى ده‌ڵێت: پارێزگاریكردن له‌ كێش له‌ كاتى دووگیانیدا  پێویستى به‌ په‌یڕه‌و كردنى خواردنى هه‌مان ئه‌و خواردنانه‌وه‌ هه‌یه‌  كه‌ له‌كاتى رێجیمدا  په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه‌  سیستمى ته‌ندروستى خۆراكیه‌ به‌ڵام ده‌بێت بڕه‌كه‌ى زیاتر بكرێت.

دەشڵێت: ده‌بێت ژنانى دووگیان سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى بخۆن، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى منداڵێكى ته‌ندروستی بێ كێشه‌ له‌دایك بێت، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاریكردن له‌ كێشیان ده‌بێت خۆیان به‌دوربگرن له‌ خواردنه‌وه‌ شیرینییه‌كان و له‌بری ئه‌وه‌ شه‌ربه‌تى سروشتى میوه‌كان بخۆن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ كاتى دووگیانبووندا ده‌بێت له‌ زه‌یت و رۆن و ترشیه‌كان دوربكه‌ونه‌وه‌ و خواردنه‌كان به‌ شێوه‌ى سروشتى و بڕێكى باش بخۆن  كه‌ به‌شی دایك و كۆرپه‌له‌كه‌ش بكات. 
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure