ئاگاداری كێشه‌ى چاتى یه‌كتر ناسین به‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 602‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی دروستبونى كێشه‌ى مه‌ترسیدار ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى دروست به‌كارنه‌هێنرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر بۆ شتى به‌سود به‌كاربهێنرێت بێ گومان كاریگه‌ری ئه‌رێنى ده‌بێت.


رۆژنامه‌ى میرەری بریتانى چیرۆكى كچێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵانى بڵاوكردووەته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى ساخته‌ى دروستكردووه‌ و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ چووەته‌ پێگه‌ى چاتى یه‌كتر ناسینه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هەژماره‌وه‌ توشی ناخۆشترین شت و قورسترین كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ كاتێك ده‌زانێت ئه‌و كوڕه‌ى له‌ رێگه‌ى چاتى یه‌كترناسینه‌وه‌ ناسیویه‌تى و ژوانى له‌گه‌ڵ داناوه‌ براكه‌یه‌تى كه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ رێگه‌ى وێنه‌ و هەژماری ساخته‌وه‌ چووەته‌ چاتى یه‌كتر ناسینه‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ زانیاری ناڕاستى له‌فه‌یسبوكه‌كه‌ى داناوه‌ و له‌و پێگه‌یه‌ هاوڕێكانى ناسیووه‌، به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تێكى نامۆوه‌  كاتێك ژوان له‌گه‌ڵ كوڕێك له‌ نزیكى باخچه‌كه‌ى خۆیان ده‌به‌ستێت  و ده‌بینێت براكه‌یه‌تى، به‌مه‌ش توشی شۆك ده‌بێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وانه‌یه‌كى به‌هێزى پێ ده‌دات. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure