پێشبینی ئه‌ستێره‌كانی به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2624‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ

پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندین گۆڕانكاری ئه‌رێنی و گرنگ رووبدات له‌ ژیانتدا، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداری خۆت بیت به‌ تایبه‌تی ئاگات له‌ ته‌ندروستیت بێت.

گا
هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌یت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیر له‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ واز له‌ كاره‌كه‌ت بهێنیت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌یت، چونكه‌ نابێت رێگه‌ به‌م هه‌سته‌ كاتیانه‌ بده‌یت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانت هه‌بێت.

دووانه‌
تۆ كه‌سێكی پابه‌ندی به‌ كاره‌كه‌ته‌وه‌ و حه‌ز ده‌كه‌یت ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانت جێبه‌جێ بكه‌یت بێ هیچ كه‌م و كوڕییه‌ك و ئه‌مه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنی تۆیه‌.

قرژاڵ
ئه‌مڕۆ ئه‌ركی زۆر له‌سه‌ر شانت ده‌بێت و زۆر هیلاك ده‌بیت به‌ڵام شكست ناهێنیت به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی گه‌وره‌ت ده‌بێت.

شێر
هه‌وڵ بده‌ زیاتر خواردنی ته‌ندروست بخۆیت و خۆت به‌ دوور بگره‌ له‌ خواردنی خێرای پڕ چه‌وری.

فه‌ریك
ئه‌م ماوه‌یه‌ ژیانت زۆر هێمن و دوور له‌ كێشه‌یه‌، پێویسته‌ هه‌موو كات خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌ بیر بێت چونكه‌ ئه‌و دایم له‌ پشته‌ و هاوكاریت ده‌كات.

ته‌رازوو
تۆ كه‌سێكی رقت له‌وه‌یه‌ پێت بڵێن چی بكه‌یت و ئه‌مرت پێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆرت بۆ دروست ده‌كات به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت.

دووپشك
ئیشێكی نوێت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ تواناكانی تۆ گونجاوه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ بوونی خۆت بسه‌لمێنیت.

كه‌وان
نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان له‌ حاڵه‌تێكدا ده‌تهێڵێته‌وه‌ كه‌ هه‌ست به‌ وونبوون و ته‌ركیز نه‌كردن بكه‌یت، بۆیه‌ سه‌ردانی كه‌سێكی پسپۆڕ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بدات.

گیسك
ئه‌مڕۆ چه‌ندین شتی ناخۆش رووده‌دات و وات لێ ده‌كات بێ هیوا و ره‌شبین بیت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌ بیر بێت كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها كاتییه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی زوودا هه‌موو شتێك باشتر ده‌بێت.

سه‌تڵ
هه‌ست به‌ توڕه‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌تی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌ رۆژی پێشوودا، هه‌وڵ بده‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و لێی تێ بگه‌یت و كێشه‌ له‌ نێوانتاندا نه‌مێنێت.

نه‌هه‌نگ
داهاته‌كه‌ت زیادی كردووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ سوود له‌مه‌ وه‌ربگریت و به‌ باشی به‌كاریبهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ ژیانت بكه‌یت.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure