هاوسەرەکەی لە شیرینی خەودا سەربڕی... هۆکارەکەی بزانە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 13868‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

"له‌ منداڵییه‌وه‌ بێكەس و ته‌نیا بووم و له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی دیكه‌مدا له‌ ماڵی خه‌ڵكدا گه‌وره‌ بووین. خوێنده‌واریم نه‌بوو و هیچ پیشه‌و كارێكیشم نه‌ده‌زانی به‌ ناچاری روومكرده‌ فرۆشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و له‌ ئه‌نجامدا به‌ هۆیانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م كوشت".


ئه‌مه‌ به‌شێك له‌ وته‌كانی تاوانبارێکی تەمەن 31 ساڵە بە ناوی (سەلیم) كه‌ خه‌ڵكی شاری زابۆلی سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچێستانه‌ و به‌ تۆمه‌تی كوشتنی بێ به‌زییانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌ستگیركراوه‌.

سه‌لیم ده‌ڵێت: كاتێك كه‌ منداڵ بووم دایكم به‌ بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا و هێشتا ئه‌و له‌ زینداندابوو، باوكیشم له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا و ئێمه‌ له‌ ماڵی خزم و كه‌سدا گه‌وره‌ بووین.

دەشڵێت: "دواتر دایكم ئازاد كراو ئێمه‌ی برده‌وه‌ لای خۆی، به‌ڵام هه‌موومان نه‌خوێنده‌وار بووین، براكانم هه‌موو روویانكردبووه‌ ماده‌ هۆشبه‌رەكان و ته‌نیا من ته‌ندروست ترینیان بووم، بۆیه‌ هاوسه‌رگیری بۆكردم، من له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم له‌ شاری مه‌شه‌هه‌د ده‌ژیاین و بۆ بژێوی ژیان روومان كردبووه‌ فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر  و خۆیشم ئالووده‌ی ببووم ئه‌ویش له‌ خراپترین جۆری كه‌ شیشه‌ و كریستاڵ بوو".

سەلیم باس لەوەش دەکات: ئه‌و مادانه‌ به‌كارهێنه‌ر تووشی خه‌یاڵ و وه‌همی ناڕاسته‌قینه‌ ده‌كه‌ن بۆیه‌ من گومانم له‌ هاوسه‌ركه‌م ده‌كرد و  له‌ خه‌یاڵ و وه‌همی خومدا وام هه‌ست ده‌كرد كه‌سێك په‌یوه‌ندی سێكسی من و هاوسه‌ركه‌م تۆمارده‌كات، بۆیه‌ كاتێك له‌ په‌نای منداڵه‌كانماندا خه‌وتبوو، سه‌رمبڕی.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure