بوک و زاوایەک بەردباران کران

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9691‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2019 بوک و زاوایەکی هیندی لەلایەن کەسوکاری ژنەکەوە بەردباران کران و بەهۆیەوە زاواکە گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی هیندستان ئاشکرایان کرد: بوک و زاواکە لە دوو چینی جیاواز کۆمەڵگە بوون و ئەمەش لادانە لە کەلتوری شاری کارناچای هیندی، بۆیە کەسوکاری بوکەکە هەردوکیان بەردباران کردوون کە لە ئەنجامدا زاوا گیانی لەدەستداوە و بوکەکەش بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لەسەر رووداوەکەش پۆلیس سێ کەسی دەستگیر کردووە کە لەنێویاندا مام و برای بوکەکە هەیە و  پێدەچێت بەهۆی بەشدارییان لە تاوانەکەدا بە سزای لە سێدارەدان سزا بدرێن.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure