رێجیمێک پێش هاوسەرگیری بۆ دابەزاندی کێش

هەمەڕەنگ :: 08/11/2019‌ :: 715‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

هەندێک لە خانمان پێش ئاهەنگی هاوسەرگیری یان بۆنەیەکی گرنگ هەوڵدەدەن کێشیان کەمبکەنەوە، لەم چوارچێوەیەدا رجیمێکی کاریگەرت پێشکەش دەکەین کە دەتوانیت بەهۆیەوە 5 کیلۆی کێشت کەمبکەیتەوە.

-ژەمی بەیانیان:
لە بەیانیاندا دوو پارچە تۆستی جۆ و کەوچکێکی گەورە ماست یان پارچەیەک پەنیر یان سێ قاشی باریک گۆشتی قەل و بڕێکی زۆر سەوزە بخۆ، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە زەیتێک بکەیت بەسەریدا.

-ژەمی نیوەرۆ:
هەوڵبدە بۆ ژەمی نیوەڕوان بڕێکی مامناوەند خۆراک بخۆیت، هەروەها زیاتر تەرکیز بکەرە سەر خواردنی برژاو وەک مریشک یان گۆشت یان ماسی لەگەڵ قاپێکی گەورە زەڵاتەی جۆراوجۆر، لەگەڵ کەوچکێکی بچوک زەیت و کوپێک ماستاو.

-ژەمی ئێوارە:
دەتوانیت هەمان ژەمی بەیانیان بخۆیت یان پارچەیەکی بچوک مریشک یان تونا لەگەڵ قاپێک زەڵاتە بخۆیت.

ئەم رێجیمە دەتوانیت بۆ ماوەی 7 رۆژ بەدەوامبیت لەسەری، بە مەرجێک لە بەینی ژەمەکاندا میوە و سەوزە لەیاد نەکەیت، بۆ ئەوەی رێژەی ڤیتامین و ریشاڵە خۆراکییەکان لە جەستدا کەم نەکات. 

وەرگێران: س،ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure