چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر ئاوی باینجان

تەندروستی :: 08/11/2019‌ :: 3819‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

توێژینەوەکان سەلماندویانە ئاوی باینجان یەکێکە لە هەڵبژاردە سروشتیەکان بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی هەرس و پاکردنەوەی خوێنبەرەکان و دابەزاندنی کێش.


 
ئاوی باینجان دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و یارمەتی سوتاندنی چەوری دەدات واتا بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت کێش داببەزێنن.

ئەم خواردنەوەیە شلەمەنیەکانی ناو لەش لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە و ئارەزووی خواردن ناهێڵێت، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت.

بۆ ئامادەکردنی ئەم خواردنەوەیە پێویستت بە باینجانێکی قەبارە مامناوەند، ئاوی یەک لیمۆ، لیتریک ئاو، کترییەکی شوشە هەیە.

سەرەتا پێش هەموو شتێک باینجانەکە بشۆرەوە و لەگەڵ کەمێک سرکە و بیکاربۆناتی سۆدیۆم تێکەڵی بکە، پاشان بیکە بە پارچەی ورد ورد و لەگەڵ لیترێک ئاو بیکەرە ناو کتریەوە دواتر ئاوی لیمۆی بکە بەسەردا و بە درێژایی شەو لەناو بەفرگردا دایبنێ.
بۆ پاکردنەوەی لەش لە ژەهرەکان ڕۆژانە پێش ژەمەکان کوپێکی لێ بخۆرەوە یان ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنیت هەفتەی سێ جار یان لەکاتی هەستکردن بە برسیەتی بیخۆرەوە.

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure