چەند یاسایەکی سەیر و قورس بۆ هاوسەرەکەی کیم جۆن ئون دانراوە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8417‌ جار بینراوە
dwarozh


دوارۆژ

خانمی یەکەمی هەموو دەوڵەتێک هێندەی هاوسەرەکەی گرنگە، چونکە وەک کەسایەتیەکی گشتی دەبینرێت، رای-سۆل-جو هاوسەری کیم جۆنگ ئون-ی سەرۆکی کۆریای باکورە و هیچ زانیاریەکی کەسی لەسەر نازانرێت، بەڵام بەپێی چەند دەنگۆیەک لە وڵاتی چین مۆسیقا و گۆرانی وتنی خوێندووە.

 
کیم جۆن ئون چەندین یاسای توندڕەوی داناوە بۆ ئەوەی هاوسەرەکەی پەیڕەوی بکات، وەک:

-هاوسەرگیریەکەیان ڕێکخراوە:
رای-سۆل-جو پێشتر هاوسەرەکەی نەناسیوە، بەڵکو کاتێک باوکی کیم جۆن ئون توشی نەخۆشیەکی کوشندەبوو بڕیاریدا ژنێک بۆ کوڕەکەی بهێنیت.

-ئەو یاسایانەی پێویستە هەموو کەسێک لە کۆریای باکور پەیڕەوی بکات:
هیچ هاوڵاتیەک بۆی نیە لە ڕۆژی 16ی شوبات هاوسەرگیری بکات، چونکە ڕۆژی لەدایکبوونی کیم-ئیل-سونگ باپیری کیم جۆنگ ئونە، هەروەها بۆیان نیە لە 15ی نیسان هاوسەرگیری بکەن چونکە ڕۆژی لەدایکبوونی کیم-جۆنگ-ئیل باوکی کیم جۆنگ ئونە

- ئەرکی رای-سۆل-جولە لە ڕێگەی هەڵسوکەوتیەوە گوزارشت لە بیرکردنەوەی هاوسەرەکەی بکات:
کیم جۆن ئون دەیەوێت خەڵکی وەک سەرۆکێکی سەردەمیانە و پێشکەوتوو بیبینن، هەربۆیە زۆرجار دوو خانمی لەپەناوەیە یەکێکیان خوشکەکەیەتی کە بەردەوام بە جل و بەرگی نەتەوەییەوە دەردەکەویت و نیشانەیە بۆ لایەنە لۆکەڵیەکەی، ژنەکەی بەردەوام جل و بەرگی ڕۆژئاوایی سەردەمیانە دەپۆشێت و نیشانیە بۆ لایەنە پێشکەوتووەکەی.

-ناچاربووە ناوی بگۆڕێت:
بۆ ئەوەی هەموو زانیاریەکی کەسێتی بە نهێنی بمێنێت کاتێک رای-سۆل-جول هاوسەرگیری لەگەڵ کیم جۆن ئون کرد ناچاربوو ناوی سیانی بگۆڕێت.

-بۆی نیە خێزانەکەی ببینێت:
ژنەکەی کیم جۆن ئون بۆی نیە پشوو لە ئەرکەکانی وەک خانمی یەکەم وەربگرێت و سەردانی خێزانەکەی بکات.

-دەرکەوتنە گشتیەکانی سنوردارە:
رەنگە بەردەوام ژنەکەی کیم جۆن ئون لە دەرکەوتنەکانیدا لەگەڵیدا بیت، بەڵام هەرگیز بۆی نیە خۆی یان منداڵەکانی بە تەنیا دەربکەون.

-دەبێت سەردانی مەزارگەی باوکی کیم جۆن ئون بکات:
پێویستە لە هەموو بۆنەیەکدا رای-سۆل-جول سەردانی مەزارگە و پەیکەری باوک و باپیری کیم جۆن ئون بکات و گوڵ بەجێ بهێڵێت.

-هەموو رابردووی سڕاوەتەوە:
دەوترێت پاش هاوسەرگیری هەموو رابردووی رای-سۆل-جول سڕراوەتەوە و هەندێ دەنگۆ هەیە دەڵێت، پشتر لە تیپێکی گۆرانی وتنبووە و ئەلبومێکیشیان دەرکردووە، بەڵام دواتر هەموو سیدیەکان دۆزراونەتەوە و سوتێنراون.

 

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure