بۆچی ژنان ناتوانن به‌ئاسانى واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بهێنن ؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 214‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

هه‌موان زیانه‌كانى جگه‌ره‌ ده‌زانن كه‌ 90% هۆكاری سه‌ره‌كى شێرپه‌نجه‌ى سییكانه‌، وازهێنان له‌ جگه‌رش هه‌روا ئاسان نییه‌، به‌ڵكو پێویستى به‌ ئیراده‌ و هاوكاری كه‌سه‌ تایبه‌تمه‌ند و پسپۆره‌كانه‌.

پێگه‌ى ویبمد بڵاویكردووەته‌وه‌ پیاوان و ژنان وه‌ك یه‌ك نین له‌ به‌رامبه‌ر وازهێنان له‌ جگه‌ره‌.

راسته‌ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كارێكى قورسه‌ به‌گشتى به‌ڵام لای ژنان دوو هێنده‌ قورستره‌ و توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرای ده‌كات ژنان زیاتر توشی دڵه‌ راوكێ و دڵ ته‌نگى ده‌بن ئه‌وه‌ش وایان لێ ده‌كات نه‌توانن وه‌ك پیاوان یاخود ئاسانتر ده‌ستبه‌رداری جگه‌ره‌ بن، هه‌روه‌ها توێژه‌رانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشكرای ده‌كه‌ن  مێشكى ژنان به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز له‌گه‌ڵ ماده‌ى نیكۆتین مامه‌ڵه‌ ده‌كات به‌ به‌راورد لەگه‌ڵ پیاواندا.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 200 كه‌س به‌شداریان كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ رێژه‌ى توشبون به‌ دڵه‌ راوكێ و دڵ ته‌نگى له‌ ژنان  41% و له‌پیاواندا 12% ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ ده‌ست به‌رداربوون و وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ له‌ناو ژناندا دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كێشه‌ى دڵ و خوێنبه‌ره‌كانیان هه‌یه‌.

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌، ژنان كه‌متر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌وازهێنانى جگه‌ره‌ به‌ رێژه‌ى 50% به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كى مردنه‌ له‌هه‌موو جیهاندا.

پێداچوونەوە: س.ن  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure