خوێندکارێک بەهۆی ئالودەبوونی بە یارییە کۆمپیوتەرییەکان گیان لەدەست دەدات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 357‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: مردن

دواڕۆژ

خوێندکارێکی تایلەندی تەمەن 17 ساڵان پاش ئەوەی پشووی وەرزی قوتابخانەی دەست پێ دەکات بۆ ماوەی 2 هەفتە لە بەردەم شاشەی کۆمپیوتەرەکەی هەڵناسێت و سەرقاڵی یاری کردن دەبێت، بۆیە دواجار بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیان لەدەست دەدات. 


لە درێژەی رووداوەکەدا ماڵپەڕی دەیلی مەیل، ی بریتانی لە زاری (بلافت هارکین) کە دەکاتە باوکی منداڵەکە دەگێرێتەوە و دەڵێت: کاتێک پشووی وەرزی منداڵەکەم دەستی پێکرد، لە یەکەم رۆژی پشووەکەوە چووە ژوورە تایبەتەکی خۆی و دەستی کرد بە یاری لەسەر کۆمپیوتەرەکەی، هەرچەندە من بانگم دەکردن بۆ نان خواردن و ئاو خواردن یاخود پشوودان، ئەو داواکانمی رەت دەکردەوە، بۆیە دوای 11 ڕۆژ لە یاری کردنی بەردەوام دواجار چوینە ژوورەکەی و بینیمان کە کەوتۆتە سەر زەوی. 

دایک و باوکی منداڵەکە دوای ئەم رووداوە پەیوەندی بە ئەمبولانسەوە دەکەن، پاش گواستنەوەی مێردمنداڵەکە بۆ نەخۆشخانە ئاشکرا دەبێت کە جەڵتەی مێشک لێی داوەو ماوەی چەند کاتژمێرێکە گیانی لەدەستداوە. 

وەرگێران: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure