پێشبڕكێی جوانترین قاچ هەرای ناوەتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 791‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گەنجێكی كوەیتی پێشبڕكێیەكی راگەیاندووە كە مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و تێیدا داوا لە ژنانی كوەیت دەكات بەشداری لەو پێشبڕكێیە بكەن كە تێیدا جوانترین قاچ هەڵدەبژێردرێت و دواتر  براوەی پێشبڕكێكە خەڵاتێكی گران بەها وەردەگرێت.

ئەو گەنجە ڤیدیۆێكی لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: خەڵاتی ئەو پێشبڕكێیە  پاوانەیەكی گرانبەهایە.

پرسی ئەم پێشبڕكێیە مشت و مڕێكی زۆری لەناو كۆمەڵگەی كوەیتیدا بەدوای خۆیدا هێناوە.
دوای بڵاوبونەوەی پرسی ئەو پێشبڕكێیە پولیسی ئەو وڵاتە ئەو گەنجەی دەستگیر كردووە هەرچەندە هەوڵی داوە بەسڕینەوەی ڤیدیۆكان خۆی لەو كێشەیە دەرباز بكات بەڵام نەیتوانیوە و لە ئێستادا دەست بەسەرە .

تۆمەتی كاری نەشیاوی  پێچەوانەی داب و نەریتی تایبەت بەو وڵاتە دراوەتە پاڵ ئەو گەنجە و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەو وڵاتە  پێیان وایە كە دەبێت ئەو گەنجە سزا بدرێت هەروەها ئەو كچانەش سزا بدرێن كە بەشداریان لەو پێشبڕكێیەدا كردووە  بۆ ئەوەی ببنە وانە و ئەم كارە دووبارە نەبێتەوە.  

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure