بۆ ژنان و كچان، سێ فێڵی ئاسان ژیانت ئاسانتر دەكات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3320‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

گرنگیدان بە جوانی و گرنگیدان بە هەندێك پرسی تر لە ژیاندا  لای كچان و ژنان گرنگ و جێی بایەخن  بۆ ئەمە پێویستت بەوە نییە كە پارەیەكی زۆر خەرج بكەیت 
پێگەی بیرت ساید چەند فێڵێكی ئاسانت پێدەڵێت كە لەوانەیە ژیانت بگۆڕێت .

-سۆدەی نان بكەرە ناو پێڵاووەكەتەوە .
ئەگەر بەدەست بۆنی قاچەكانتەوە دەناڵێنیت ئەوا ئەو فێڵە  یارمەتی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەت دەدات .
كەمێك سۆدەی نان  بكەرە ناو قوماشێكی بچوكەوە و بیكە ناو پێڵاوەكەتەوە  دەشوانیت بڕێك سۆدە بكەیتە ناو پێڵاوەكەتەوە، بەڵام وریا بە ناتوانیت راستەوخۆ  سۆدەكە بخەیتە سەر پێستت چونكە زیانت پێ دەگەیەنێت .

- بۆ ئەوەی ئیكسسواراتەكانت تێكەڵ نەبن .
دەتوانیت پارچە پلاستیكێك بۆ ئەم مەبەستە بەكار بهێنێت و تەنها  ملوانكە و ئیكسسوارەتەكانت بكەرە ناو ئەو پارچە پلاستیكە و لەلایەكەوە گرێی بدە .
 زیو و خشڵەكانت بە كەچەپ پاك بكەرەوە .

ئەم فێڵە كەمێك سەیرە بەڵام بەسودە  كەمێك كەچەپ بخەرە سەر پارچە پەڕۆیەكی نەرم و خشڵ و زیوەكانتی پێوە بسڕەوە و دواتر  كەچەپەكە بە پارچە پەڕۆیەكی تر لاببە ئەو كات خۆت گۆڕانكاریەكان دەبینیت.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure