پێنج نەریتی هەڵە زیان بە قژت دەگەیەنێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 310‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

قژێكی جوان و بەهێز و تەندروست  خواستی هەموو كچ و ژنێكە، بۆیە كچان هەموو رێگەكان بۆ ئەو مەبەستە تاقیدەكەنەوە، بەڵام هەندێك جار لەبری سوود بێ ئەوەی ئاگادار بن زیان بە قژیان دەگەیەنن، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەو نەریتە هەڵانە بن.


پێگەی بێرت ساید ئەو نەریتانەی بڵاوكردۆتەوە كە دەبێت لێیان دووربكەویتەوە، چونكە زیان بە قژت دەگەیەنن لەوانە:

-درەنگ قژ بڕین 
ئەگەر قژت بژ و ئاڵۆزكاوبێت  دڵنیابە لەوەی تۆ زووزوو قژت نابڕیت ئاگاداری ئەو خاڵە بە،  چونكە بڕینی قژ بە شێوەیەكی بەردەوام یارمەتی قژت دەدات بە شێوەیەكی تەندروست گەشە بكات.

-نەگۆڕینی جۆری شامپۆ
 چەند جۆرە شامپۆیەك لە بازاڕەكاندا هەیە و هەر جۆرێكیشی تایبەتە بە جۆرە قژێك  ئاساییە گۆڕانكاری بەسەر قژتدا بێت،  بۆیە دەبێت جۆری شامپۆكەت بگۆڕیت  بەپێی شێواز و حاڵی قژت.


-داهێنانی قژ بە تەڕی 
كاتێك قژت شێدار و تەڕ دەبێت  دەبێت بزانیت لەو كاتە دا قژت لەوپەڕی لاوازی دایە و ئاسانتر هەڵدەوەرێت،  بۆیە دەبێت ئاگادار بیت كە قژت بە تەڕی دانەهێنیت هەتا بەرێژەی 70% وشك نەبێتەوە.

-بەكار هێنانی شانەی پیس 
كاتێك قژت دادەهێنیت پێستی مردوو دەچێتە سەر شانەكەت ئەگەر تۆ بەچاوی خۆشت نەیبینی , پێستی مردوو ژینگەیەكی گونجاوە بۆ دروست بونی بەكتریا بەهەموو جۆرەكانیەوە  جیا لەوەی شتێكی پیس و بێزار كەرە لەو رێگەیەوە  بەكتریا دەگوازێتەوە ناو پێستی سەرت،  بۆیە دەبێت بەردەوام شانەكەت بشۆیت  یان پارچە قوماشێك بخەیتە سەر شانەكەت و قژتی پێ دابهێنیت.

-شوشتنی قژ بە ئاوی گەرم 
لیمفەگرێكانی ناو پێستی سەر  زەیتی سروشتی دەردەدەن كە پێویستن بۆ قژێكی تەندروست و ئاوی گەرم ئەو زەیتە لەناو دەبات و قژ بە وشكی دەهێڵیتەوە .
بۆیە پسپۆرانی قژ پێیان وایە دەبێت هەفتەی دوو جار قژت بشۆیت و لە ئاوی گەرم دور بكەویتەوە .


پێداچوونەوە:ئەڤین
ب: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure