هاوسەرگیری چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2532‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

توێژینەوەیەكی نوێ كە تیمێكی زانكۆی كوپنهاگن ئەنجامیانداوە ئاشكرای دەكات  ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان نەكردووە و بەتەنیا دەژین  زۆرتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ و مردنی پێش وەختە دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان كردووە.

توێژەرانی ئەو توێژینەوەیە ئاشكرای دەكەن : ئەو كچانەی هاوسەرگیریان نەكردووە  سێ جار زیاتر دوای توشبونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ ئەگەری مردنیان هەیە و ئەو پیاوانەی  بەتەنیا دەژین دوو ئەوەندە زیاتر رووبەروی ئەو مەترسییە دەبنەوە.

زانا دانیماركیەكان دەڵێن: هەستكردن بەتەنیایی كاریگەری لە سەر تەندروستی گشتی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی مردن و تەنیایی هەمان كاریگەریەكانی قەڵەوی هەیە لەسەر مرۆڤ.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئەو كەسانەی زیاتر لە ساڵێك بەتەنیا دەژین زیاتر توشی نەخۆشیەكان دڵ و جەڵتە دەبنەوە و دڵیان بە شێوەیەكی تەندروست لێنادات و توشی كێشە دەبن لە خوێنبەرەكاندا.

ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئاشكرایدەكات: 70% ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان نەكردووە سێ ئەوەندە بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان كردووە توشی دڵەڕاوكێ و دڵتەنگی دەبن.

ئەنجامی توێژینەوەكانی پێشوش ئاشكرایان كردووە: هەستكردن بە تەنیایی مەترسی مردنی پێش وەختە زیاددەكات لە پیاواندا رێژەكە 114% و لەژناندا 192%.

 دكتور ئیفجارد كریستنسن دەڵێت: ئالیەتێك لەنێوان عازەبی و ژیانێكی ماوە درێژی تەنیایی و توش بون بە نەخۆشیەكانی دڵ هەیە، چونكە هەست كردن بەتەنیایی دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە لیمفەگرێ بێدەنگەكان و  و كۆدەمارەكان و خوێن بەرەكان و فەرمانەكانی شێوازی ژیانی ناتەندروست كە كاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی و دڵ هەیە بەتایبەتی زیاتر دەبێت.

توێژینەوەیەكی پێشوش ئاشكرایدەكات: ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە  كەمتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ دەبنەوە و پسپۆران  پێیان وایە ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە جۆرێك لە پشتوانی جەستەی و سۆزداری پێشكەش دەكەن كە دەبێتە هۆی باشتربونی تەندروستی دڵ و حاڵەتی دەروونیان باشتر دەكات.  

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure