کەسێک دوای مردنیشی دەتوانێت نامە بۆ هاوسەر و منداڵەکانی بنێرێت

هەمەڕەنگ :: 08/11/2019‌ :: 586‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

باوكێكی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست بەرنامەیەكی نوێی داهێناوە كە لەرێگەیەوە دەتوانێت دوای مردنی نامە بۆ خۆشەویستەكانی بنێرێت.

پێگەی میرۆری بریتانی بڵاویكردەوە: پزیشكەكان 50% هیوای چاكبونەوەیان بەو پیاوە داوە كە ناوی میلاشییە، بۆیە ئەویش نامەی دەنگی بۆ هاوسەر و كوڕە بچوكەكەی تۆمار كردووە و داوای لە كەسێكی نزیك خۆی كردووە دوای مردنی نامەكان بنێرێت.

 ملاشی تەمەن 34 ساڵ بەرنامەیەكی بەناوی گۆست ئاپ دروست كردووە و بەكارهێنەرانی ئەو بەرنامەیە دوای 50 ساڵ مردنیان  دەتوانن نامە بۆ كەسە خۆشەویستەكانیان بنێرن .

میلاشی دەڵێت:  نامەم بۆ هاوڕێ و خێزانەكەم تۆمار كردووە و كەسێكی نزیكم لەرێگەی مۆبایلەكەمەوە نامەكان لەدوای مردنم دەنێرێت.

ئەم بەرنامەیە ناوی گۆتسە و لە ئێستادا پێش فەیس تایم و  سكایپی كەوتووە و رێگە بە بەكارهێنەرانی دەدات نامە و پەیوەندی تەلەفونی ریكۆرد بكەن و  لەداهاتوودا بنێردرێت و هەتا 50 ساڵ دوای مردنی كەسەکە دەمێنێتەوە. 

پێداچوونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure