دوای سەدان ساڵ نهێنی سێگۆشەی شەیتانی ئاشکرا بوو

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3720‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دوای سەدان ساڵ لە لێکۆڵینەوەی زانایان، لە ئێستادا نزیکبوونەتەوە لە نهێنی مەترسیدارترین شوێنی گۆی زەوی کە بە سێگۆشەی بەرمۆدا یان سێگۆشەی شەیتانی ناسراوە.

زانایان لەئێستادا گەیشتوون بەو گریمانەیەی کە دێوێکی زەبەلاح لەو شوێنەدا دەژی کە درێژییەکەی 30پێ دەبێت.

بەڵام زانایانی بواری زیندەوەرناسی یابان گەیشتوون بەو بڕوایەی، بونەوەرە زەبەلاحەکە دێو نییە، بەڵکو ئەستێرەیەکی دەریای زەبەلاحە کە درێژییەکەی 10مەتر دەبێت، بۆ ئەوەی خواردنی دەست بکەوێت بە شێوەیەکی خراپ هێرش دەکات، هەر ئەمەش نهێنی دیارنەمانی کەشتییەکانە لەو شوێنەدا.

ئەم گریمانەیەش هەموو زانایانی کۆک نەکردووە جیف مارلاوی شارەزای بوونەوەرە ئاوییەکان ئاشکرای کرد، ئەو رووبەرە ئاوییە ئەستێرەی دەریایی نییە و گەر هەشی بێت قەبارەیان زۆر بچوکە.

ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە ساڵی پار زانا بریتانییەکان ئاشکرایان کرد، هۆکاری ترسناکی ئەو شوێنە ئەوەیە لە یەک کاتدا ژمارەیەکی زۆر زریان و باهۆز روودەدەن و کەشتییەکان خۆیان لەبەر دەمیدا ناگرن.

ئا:ئەڤین

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure