پەیوەندی سێکسی مامۆستایەک و خوێندکارێکی 16ساڵی ئاشکرا بوو

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 13510‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

مامۆستایەکی ژنی تەمەن 63 ساڵ دوای ئاشکرابوونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ خوێندکارێکی خۆی، هاوسەرەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.

 

سایتی دەیلی میرەری بریتانی بڵاویکردۆتەوە: ئیما ئۆجلی، مامۆستا بووە لە خوێندنگەیەکدا، دوای ئەوەی بە بوونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ خوێندکارێکی تەمەن 16ساڵی خۆیدا تۆمەتبار کراوە، دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی هاوسەرەکەی کوشتووە و دواتریش بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

سایتەکە ئاشکرای کردووە: دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک هاوڕێکانی هاوسەری ئەو مامۆستایە لێی بێ هەواڵ بوون ، پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە و رووداوەکەیان بۆ ئاشکرابووە.

ئا:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure