پێشبینی ئه‌ستێره‌كانی به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 08/11/2019‌ :: 2825‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
ئەمڕۆ هەست بە ئاسوودەیی و بەهێزی دەکەیت، پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت.
گا
تەندروستیت باش نابێت و باشترە کەمێک پشوو بە خۆت بدەیت، ئاگاداری هەڵوێستەکانت بکە و بە پەلە بڕیار مەدە.

دووانه‌
هەڵوێستەکانت روون بکەرەوە، دەست بە جێبەجێکردنی ئەو کارانە بکە کە لەمێژە خەونت پێوە دەبینین، لەگەڵ ئەوەی فشاری زۆرت لەسەرە ئەمڕۆ بە خۆشبەختی لە رووی سۆزدارییەوە بە رێ دەکەیت.

قرژاڵ
رووداوەکانی دەوروبەرت روون نین، هەست بە دڵەراوکێ دەکەیت، گەر هاوسەرگیریت کردووە، کۆنتڕۆڵی توڕەییەکانت بکە  و هێندەی گفتوگۆ دەکەیت گوێ بگرە.

شێر
ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ داهێنان دەبێت بۆت، لەرووی سۆزدارییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.

فه‌ریك
ئەمڕۆ تاووتوێی پرۆژەکانی ئایندەت دەکەیت، باشترە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەیت لە پرۆژە بازرگانییەکانت، لەرووی پەیوەندیە سۆزدارییەکەت هەست بە دڵەراوکێ دەکەیت، بەڵام بە دڵباشی خۆت دەتوانیت چارەسەریان بکەیت.

ته‌رازوو
ئەمڕۆ گرێبەستێکی نوێ مۆر دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاگاداری هەنگاوەکانت بە، هەر بڕیارێکی بە پەلە زیان بە داهاتووت دەگەیەنیت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ رۆژێکی پڕ وزە دەبێت بۆت و هەست بە چالاکی و جوڵە دەکەیت لە کارەکانتدا.

كه‌وان
لە رووی سۆزدارییەوە رۆژێکی رۆمانسی بەڕێ دەکەیت، ئەمڕۆ کارێکی داهێنەرانە ئەنجامدەدەیت.

گیسك
ئەمڕۆ دەرچەیەکت دەست دەکەوێت بۆ دەرچوون لەو کێشانەی تێیدایت، لە توڕەکردنی ئەوانی دەوروبەرت خۆت بە دوور بگرە.

سه‌تڵ
پێویستت به‌وه‌یه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و پشكنینێك ئه‌نجام بده‌یت، هه‌روه‌ها گرنگی زیاتر به‌ ته‌ندروستیت بده‌یت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی.
.

نه‌هه‌نگ
باوەڕ بە هەموو کەس مەکە جگە لەوانەی دڵسۆزتن، پەرە بە کارەکانت دەدەیت، ئاگادار بە لە هەڵە دووربە و بچۆرە ناو وردەکارییەوە پێش جێبەجێکردنی کارەکانت.

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure