زانست زیانێكى دیكه‌ى جگه‌ره‌کێشان ئاشكراده‌كات

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 617‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زیانه‌ زۆر و كاریگه‌ره‌كانى جگه‌ره‌ بۆ سه‌ر ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌لاى زۆر كه‌سه‌وه‌ روون و ئاشكران به‌ڵام به‌م دواییه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانكۆى بریس تۆڵ چه‌ند زیانێكى دیكه‌ى جگه‌ره‌كێشانى سه‌لماند.


سه‌رپه‌رشتیارانى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێن جگه‌ره‌كێشان و دووكه‌ڵى تووتن به‌ گشتى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانى خه‌مۆكى و شیزۆفرۆنیا. 

ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ ده‌ڵێن به‌ به‌ڵگه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ جگه‌ره‌كێشان ئه‌گه‌رى تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونى و ئه‌قڵیه‌كان دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات چونكه‌ نیكۆتین رێگرى ده‌كات له‌ وه‌رگره‌كانى دۆپامین و سیرۆتۆنین كه‌ پێكهاته‌ى كیمیاوین و هه‌ڵسوكه‌وت و سۆزى مرۆڤ كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ و دڵ و شێرپه‌نجه‌ى سیه‌كانه‌ كه‌ ته‌نیا ساڵى رابردوو له‌ ئینگلته‌رادا 78 هه‌زار كه‌س به‌هۆى جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ مردوون.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure