گه‌رمبوونی زه‌وی وایكردووه‌ گیانه‌وه‌ران پێش واده‌ی خۆیان بزێن

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 213‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن، گیانه‌وه‌ران به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه‌ پێش ماوه‌ی دیاریكراوی خۆی ده‌زێن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی گیانه‌وه‌ران ده‌بێت.


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی ئێدنبه‌ره‌ له‌ شانشینی یه‌كگرتوو و زانكۆی نه‌ته‌وه‌یی ئوسترالیاوه‌ ئه‌نجامدرا و ده‌ریخست "ئاسكه‌ سووره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ دوورگه‌ی ره‌م له‌ سكۆتله‌ندا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر جینه‌كانیاندا دێت كه‌ وایان لێده‌كات زووتر بزێن".

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ "له‌ ساڵانی 1980وه‌ كه‌ گه‌رمبوونی زه‌وی ده‌ستیپێكردووه‌، تێكڕای پێشكه‌وتنی زاوزێی ئاسك له‌ هه‌ر ده‌یه‌یه‌كدا سێ رۆژ پێش كه‌وتووه‌، واته‌ به‌ به‌راورد به‌و كاته‌، ئێستا گیانه‌وه‌ران نزیكه‌ی ده‌ رۆژ زووتر ده‌زێن".

به‌م هۆیه‌وه‌، ئه‌و ئاسكه‌ دایكانه‌یه‌ی زووتر ده‌زێت زووتر ده‌توانێت وه‌چه‌ی تر بخاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئێستا جینی ئه‌و جۆره‌ ئاسكه‌ زیاتر بووبێت له‌ناو ئاسكه‌كانی سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه‌دا. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌كان كه‌ بتوانرێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی كه‌مدا په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ جیناتی گیانداراندا تۆمار بكرێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure