نهێنییه‌كى سه‌یر سه‌رجه‌م ئه‌م وێنانه‌ كۆده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 575‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


هێ یونگ، مه‌یكئه‌پ ئارتیستێكی چینیی ته‌مه‌ن 27 ساڵانه‌ كه‌ توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌ و ده‌توانێت به‌ مه‌یكئه‌پ روخساری خۆی بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بگۆڕێت كه‌ بیه‌وێت.


توانای ئه‌م مه‌یكئه‌پ ئارتیسته‌ ته‌نیا له‌وه‌دا نییه‌ روخساری خۆی بۆ كه‌سایه‌تییه‌ خانمه‌كان بگۆڕێت، به‌ڵكو وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌یبینن ده‌توانێت خۆی وه‌ك جۆنی دیپی ئه‌كته‌ری ناسراو و ئه‌نیشتاینش ده‌ربخات.

مه‌یكئه‌پ كردن و گۆڕینی روخساری بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی تر 4-6 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام دواجار ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌جۆرێك ده‌بێت كه‌ بینه‌ره‌كانی سه‌رسام ده‌كات.

ئه‌م مه‌یكئه‌پ ئارتیسته‌ به‌جۆرێك كاره‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ كه‌ كاتێك وێنه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌شێك له‌ بینه‌ره‌كان پێیانوایه‌ كه‌ پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ ده‌ستكاری كردنی وێنه‌ی به‌كارهێناوه‌.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌سته‌مه‌ بڕوا بكه‌یت هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌ وێنه‌كانی خواره‌وه‌دا ده‌یانبینیت یه‌ك كه‌سن كه‌ هێ یۆنگی مه‌یكئه‌پ ئارتیستی چینییه‌.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure